گه‌وره‌به‌رپرسێكی ئاسایشی توركیا بریندار كرا
وێستگه نیوزـ
له هێرشێكی چه‌كداریدا كه كرایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ریزه، ئاڵتوغ ڤه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ریزه و دوو كه‌سی دیكه برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه: دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ریزه، ژماره‌یه‌كه‌ی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران و له ئاكامی ئه‌و هێڕشه‌دا، سێ كه‌س برینداربون كه یه‌كێكیان ئاڵتوغ ڤه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ریزه-یه.
هه‌ر سێ برینداره‌كه به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و له دوای روداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی هێزی تایبه‌ت و هێزی ئاماده‌باشی چوونەته ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و پۆلیسیش رێوشوێنی ئه‌منیی چڕوپڕی له‌ناو باره‌گاكه و ده‌وروبه‌ری گرتوه‌تەبه‌ر.
PM:05:25:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت