له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ریك بێری، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێكردوه.
بارزانی راشیگەیاند: دەرفەتێکی باش هاتوەتە ئاراوە، کێشەکان بە دیالۆگ لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێن و سەردانەکەی وەزیری وزەی ئەمریکاش جێگەی ئومێدە.
له به‌رامبه‌ریشدا ریك بێری، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی به‌رهه‌مدار بووه و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ش له شه‌ڕی داعش وایكردوه كه بایه‌خ به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد بده‌ن، هیواشی خواست رێككه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێته ئاراوه.
وتیشی: "کاتی ئەوە هاتووە جەخت لەسەر بنیادنانی ئابوری و زیندوکردنەوەی ژێرخانی ئابوری بكه‌ینه‌وه، ئەمڕۆش لە گفتوگۆکانمان جەختمان لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی تێگەیشتنی هاوبەش کردەوە. ئەوەی دەمگەیێنێتە ئەو خاڵەی کە هۆکاری سەردانەکەی من ئەمڕۆ بۆ ئێرە، بۆ ئەوەی من هەروەها ئەمریکا پێکەوە کاربکەین بۆ بنیادنانی ئاییندەیەک کە دەرفەتمان دەداتێ بەیەکەوە کاربکەین".
وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا راشیگەیاند: پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعش سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و سه‌قامگیریی به‌رچاویش له هه‌رێمی كوردستان ده‌بینین، سه‌قامگیریش هانمان ده‌دات وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
جەیمس ریچارد بێری ناسراو بە ریک بێری، وەزیری وزەی ئەمریکا، پێشتر 47هەمین پارێزگاری ولایەتی تەکساس بووە و لە ساڵانی 2000 بۆ 2015 وەک پارێزگار خزمەتی کردووە.
بێری لە ساڵی 2012 وەک سیاسەتمەدارێکی کۆماریی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید کرد، بەڵام دەنگی پێویستی نەهێنا.
لە 2ی ئازاری ساڵی 2017، بە 62 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 37 دەنگی نەخێر، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگی بەو کاندیدەی دۆناڵد ترەمپداوە و بە فەرمی بووە وەزیری وزەی ئەو وڵاتە.
PM:04:32:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4296
جار خوێنراوه‌ته‌وه