داینه‌مۆی جوڵانه‌وه‌ی "هێله‌ك زه‌رده‌كان" كێ بوو؟
ناڕەزایی هێلەک زەردەکان لە فەرەنسا
وێستگه نیوزـ
ژماره‌یه‌كی زۆر له میدیا جیهانییه‌كان به‌دواداچونیان بۆ ئه‌و كه‌سه كرد كه یه‌كه‌م كڵپه‌ی جوڵانه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كانی داگیرساندوه و بووه داینه‌مۆی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه.
له به‌دواداچونیاندا بۆ ئه‌و كه‌سه، میدیا جیهانییه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه سه‌ره‌تای ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه خانمێك بووه به‌ناوی بریسیلیا لۆدۆسكی و پیشه‌ی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی جوانكاری بووه له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی پاریس؟
لۆدۆسكی له كۆتایی مانگی ئایاری 2018 یاداشتێكی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك پۆستێكی كردوه و داوایكردوه له‌پای بڕیاری زیادكردنی باج له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی، ناڕه‌زایی ساز بكرێت و نوسیویه‌تی: "كه‌سێك كه داهاته‌كه‌ی مامناوه‌ند بێت و پڕۆژه‌یه‌كی بچوكی هه‌بێت، چۆن بتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و زیادكردنه بگرێت".
هه‌تا سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م نزیكه‌ی 400 كه‌س هاوڕای قسه‌كانی لۆدۆسكی بون و واژویان له‌سه‌ر كردوه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م ژماره‌كه گه‌یشته 800 هه‌زار كه‌س و له‌وه‌شه‌وه یه‌كه‌م چالاكیی دژی بڕیاری زیادكردنی باج له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی له 17ی هه‌مان مانگ ده‌ستیپێكرد و خۆپیشانده‌ران پلانیان بۆ ئه‌وه داڕشت هاتوچۆ له رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی فه‌ره‌نسا په‌ك بخه‌ن.
یه‌كێك له میدیا جیهانییه‌كان ئاشكرایكردوه كه خانمی یه‌كه‌می جوڵانه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كان، پێشتر له بانكێك فه‌رمانبه‌ر بووه و دواتریش ده‌ستی داوه‌ته كاری فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی جوانكاری.
لۆدۆسكی ئاشكرایكردوه كه په‌رله‌مانتاره راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانی فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كی زۆریان پێوه‌كردوه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردوه‌ته‌وه كاریان له‌گه‌ڵ بكات و ویستویه‌تی كه جوڵانه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كان له بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی خۆی ده‌رنه‌چێت و نه‌چێته ناو چوارچێوه‌ی پێكهاته و سه‌ندیكاكانی سه‌ربه حزبه سیاسییه‌كانه‌وه.
PM:04:05:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت