کاتی کۆبونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان دەستنیشانکرا


وێستگە نیوز-

بڕیارە سبەی چورشەممە شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی هەولێر بکات بە مەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ شاندی دانوستانکاری پارتی.


ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "سبەی چوارشەممە شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی هەولێر دەکات".

سەرچاوە ئاگادارەکە وتی "شاندی بزوتنەوەی گۆڕان و شاندی پارتی سبەی کۆدەبنەوە و تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەکەن".

هەر ئەمڕۆش هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان کۆبونەوە و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا تەنها شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانی کردووە.

ب.ع


PM:03:32:11/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو