CNN: تره‌مپ له ئه‌گه‌ری متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌ی نیگه‌رانه
تره‌مپ
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانه له ئه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه‌وته ژێر ده‌ستی دیموكراته‌كانه‌وه.
كه‌ناڵی "CNN"ی ئه‌مریكی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له "به‌دواداچوونی یاسایی و ئه‌گه‌ری به‌رپرسیاركردنی" نیگه‌رانه و پێیوایه كه ده‌كرێت "تۆمه‌تی ئاڕاسته بكرێت"، به‌ڵام دڵنیا نییه له‌وه‌ی ئایا ئه‌و كاره ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "تره‌مپ پێیوایه كه ئه‌گه‌ری لابردنی له پۆسته‌كه‌ی، ئه‌گه‌رێكی راسته‌قینه‌یه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تر، تره‌مپ دڵنیایه له‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی پیران ئیدانه ناكرێت، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له حزبه‌كه‌ی "كۆمارییه‌كان"ن.
له كاتێكی پێشووتردا و به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، تره‌مپ پیرۆزبایی له نانسی بیلۆسی سه‌رۆكی دیموكراته‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مریكا كرد.
پێشتریش جیڕۆڵد نادله‌ر، سیناتۆری دیموكراته‌كان به ئێزگه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند كه "حاكمی كۆشكی سپی چه‌ندین قۆڵبری له‌خۆی كۆكردوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش به‌شێكه له‌و پیلانگێڕییه به‌رفراوانه‌ی كه دژی گه‌لی ئه‌مریكا كرا و ساڵی 2016 تره‌مپ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێ برده‌وه".
جیراڵد ره‌نگه بكرێته سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له كۆنگرێس، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان ده‌بنه زۆرینه‌ی كۆنگرێس، له‌وكاته‌شدا وه‌ك ناوبراو رایگه‌یاندوه ده‌بێت یاسادانه‌ران بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه بده‌ن كه ئاراسته‌ی تره‌مپ كراون.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و سیناتۆره دوای دوو رۆژ له‌وه دێت كه داوكاره فیدڕاڵییه‌كانی ئه‌مریكا مایكڵ كوان، پارێزه‌ری دۆناڵد تره‌مپیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان 280 هه‌زار دۆلاری داوه به دوو خانم تا باس له‌و په‌یوه‌ندییه نه‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌یانبووه.
له‌وباره‌یه‌وه جیراڵد وتی ئه‌گه‌ر تاوان و سه‌رپێچییه‌كانی تره‌مپ له چوارچێوه‌ی مه‌ترسیداردا هه‌ژماركران، ئه‌وا تۆمه‌ته‌كان ده‌بنه بناغه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
PM:02:31:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت