گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستی پێكرده‌وه
وێستگه نیوز –
دوای ماوه‌یه‌ك راگرتنی به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستی پێكرده‌وه.
به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "ئه‌و ته‌مومژه‌ی ئاسمانی سلێمانی گرتبووه‌وه، ئاسایی بووه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له ئێستادا گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌پێی خشته‌ی گه‌شته‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه".
شه‌وی رابردوو به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واوه، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی راگرت.
PM:12:22:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت