كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی‌ ده‌ستیپێكرد


وێستگه‌ نیوز –
كۆبوونه‌وه‌ی‌ وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ھه‌رێم ده‌ستی‌ پێكرد.

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستپێكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ھه‌رێم و ره‌وشی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.

له‌ماوه‌ی رابردوودا وه‌فدی پارتی به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان بۆ پیكھێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می ھه‌رێم له‌ سلێمانی به‌ جیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌وه‌.


AM:11:45:11/12/2018
























ئه‌م بابه‌ته 3704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو