ڕێباز حەملان: موچەی ئەو سێ مانگەی کە ماوە پاشەکەوت ناکرێت

‌ڕێباز حەملام

وێستگە نیوز-

وەزیری دارایی ڕایگەیاند مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ پاشەکەوت ناکەن و چاوەڕێن بەغدا پارە بنێرێت بۆئەوەی لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا مووچەی ئەو سێ مانگە بدەنە موچەخۆران و وتیشی بەشێکی زۆر لە قەرزەکانیان داوەتەوە بەڵام نازانن ئەو بڕە چەندە کە لە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بوەتە قەرز لای ئەوان.

ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکی حکومەت بڕیارمانداوە موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ مانگە پاشەکەوت نەکەین و هەموو سەری مانگێک مووچە بدەین".

وتیشی "حکومەتی عێراق لە مانگی چواری ٢٠١٨ دەستیکرد بە ناردنی ٣١٧ ملیار دینارەکە، بۆیە ئەوان سێ مانگ قەرزارن و ئێمە داوامان کردووە و چاوەڕوانین سەرەتای ساڵی داهاتوو بینێرن و ئێمەش بیدەینەوە بە مووچەخۆران".

سەبارەت بە پەیوەندییە داراییەکان و هەولێر و بەغدا ئاماژەی بەوەکرد "لە پەیوەندیەکی باشداین لەگەڵ عێراق، بوونی فواد حسێن لە بەغدا وەکو وەزیری دارایی پاڵپشتێکی باشە بۆ ئێمە".

لەبارە قەرزەکانی سەر حکومەتەوە وتی "هەوڵی زۆرمانداوە بۆ دانەوەی قەرزەکان و بەشێکی زۆری قەرزەکانمان داوەتەوە، لە کابینەی هەشتدا توانیمان قەرزەکانی نەوت و بەڵێندەرەکان و بانکە ئەهلیەکان بدەینەوە".

وتیشی "لە یاسای چاکسازیدا چارەسەری ئەوە کراوە چۆن پاشەکەوت نەمێنێت ئێستا هەوڵی پەسەندکردن و جێبەجێکردنی یاساکە دەدەین".

وەزیری دارایی سپاسی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی کرد کە توانیان بەرگەی قەیرانەکان بگرن.

جەختیشیکردەوە "لە فەرمانگەی ئیدارەدانی قەرزەکان پلان دانراوە بۆ دانەوەی تەواوی قەرزەکان و کاری لەسەر دەکەین".

ڕونیشیکردەوە "مانگانە پێویستمان بە ١٥٠ ملیار دیناری تر هەیە بۆ ئەوەی پاشەکەوتی مووچە نەهێڵێن".

وتیشی "نازانین تا ئێستا بڕی ئەو پاشەکەوتەی لە موچەی فەرمانبەران کراوە و لای حکومەتە چەندە".


ب.ع


AM:10:46:11/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 24792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو