خانمه رۆژنامه‌نووسێكی سلێمانی كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز -
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خانمه رۆژنامه‌نووس و ده‌رهێنه‌ری فیلمی دیکیۆمێنتەری به‌هار مسته‌فا، هاوسه‌ری سه‌لام ره‌شید كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند ئازاده ره‌ش به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هار مسته‌فا خانمه رۆژنامه‌نووس و ده‌رهێنه‌ری فیلمی دیکیۆمێنتەری له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند ئازاده ره‌ش كه هاوڕێی نزیكی سه‌لام ره‌شید هاوسه‌ری ئه‌و خانمه رۆژنامه‌نووسه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌هار مسته‌فا ماوه‌ی دوو ساڵه تووشی نه‌خۆشی بوو بوو و له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه".
ئازاده ره‌ش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه خاتوو بەهار مستەفا خاوه‌نی دوو كچ و كوڕێكه و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌یه‌تی له مزگه‌وتی عه‌لی كه‌مال.
بەهار مسته‌فا دەرچووي كۆلێژی زانستە مرۆييەكان- بەشی راگەياندنە و چەندين ساڵ وەک رۆژنامەنووس و دواتر دەرهيَنەری فيلمی دۆكيۆميَنتەری بوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، خاتوو بەهار مستەفا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوو بوو و سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، به‌ڵام دواجار كۆچی دوایی كرد.
AM:10:44:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 10728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت