چی وا له مرۆڤه‌كان ده‌كات هه‌ست به ماندووێتی و گه‌مژه‌یی بكه‌ن!
وێستگه نیوز –
زانایان رایانگه‌یاند كه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گازه‌كانی قه‌تیسبوونی گه‌رمی، ره‌نگه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌ست به ماندووێتی و گه‌مژه‌یی بكه‌ن.
پێده‌چێت ماندووبوونی مرۆڤه‌كان له دوانیوه‌ڕواندا كه زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ران له نووسینگه‌كاندا تووشی ده‌بن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی گازی دووانۆكسیدی كاربۆن له هه‌وادا، ببێته كێشه‌یه‌كی جیهانی.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی، ئاستی گازی دووانۆكسیدی كاربۆن له‌و شوێنی كاركردنانه‌ی هه‌واگۆڕكێیان خراپه، به‌رزه، ئه‌مه‌ش وا له كارمه‌ندان ده‌كات هه‌ست به بێتاقه‌تی و كه‌مبوونی توانای كاركردن بكه‌ن.
به‌بۆچوونی زانایانی زانكۆی له‌نده‌ن، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گازی دووانۆكسیدی كاربۆن به‌ته‌نها كار له كارمه‌ندان ناكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوان ده‌بێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و جۆره‌یه له بواری هۆشداریدان له كاریگه‌ی خراپی گازه گه‌رمه‌كان كه ره‌نگه زیان به مرۆڤه‌كان بگه‌یه‌نن.
سووتانی نه‌وت و خه‌ڵوز و گازی سروشتی هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ركردنی گازی دووانۆكسیدی كاربۆنه كه بووه‌ته‌هۆی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا.
زانایانی زانكۆی له‌نده‌ن له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه "له‌گه‌ڵ زیادبوونی گازی دووانۆكسیدی كاربۆن، توانای زانستی مرۆڤه‌كان كه‌م ده‌كات و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ئه‌و گازه له‌سه‌ر توانای هه‌ستكردنی مرۆڤه‌كان ره‌نگه به‌جۆرێك بێت نه‌توانرێت خۆیانی لێ لابده‌ن".
لێكۆڵینه‌وه‌كه هۆشداری داوه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2100دا ئاستی سروشتی گازی دووانۆكسیدی كاربۆن له هه‌وادا چوار هێنده و پێنج هێنده ده‌بێت و زانایان هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی له ناكاوی رێژه‌ی گازه‌كه ره‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه و ته‌ركیز و بڕیاردانی مرۆڤه‌كان دروست بكات.
سه‌رچاوه: rt
AM:10:15:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت