دیندار زێباری: پێکەوەژیان لە کوردستان سەلمێنەری هەوڵەکانمانە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی

‌دیندار زێباری

وێستگە نیوز-

رێکخەری راسپاردە نیودەوڵەتییەکان رایگەیاند ئەو ئاشتی و پێکەوەژیانەی کە لە کوردستان هەیە سەلمێنەری ئەو راستییەن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە مافی کەمایەتییەکان بپارێزێت
.


بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبونەوەی نێوان شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی رێکخەری راسپاردە نیودەوڵەتییەکان و ئادریان پێنیللی، بەرپرسی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە فەڕەنسا، کە دوێنێ بەڕێوەچووە، ڕەوشی عێراقی پاش شەڕی داعش تاوتوێ کراوە و باس لە هێرشەکانی سەر کەمایەتیە نەتەوەییەکان کراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نیودەوڵەتییەکان جەختیکردوەتەوە "ئەو ئاشتی و پێکەوەژیانەی کە لە کوردستان هەیە سەلمێنەری ئەو راستییەن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە مافی کەمایەتییەکان بپارێزێت".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە "هەردولا جەختیانکردوەتەوە لە هەماهەنگی کرد بۆ پاراستنی مافی کەمە نەتەوەکان".

ئەوە لە کاتێکدایە دوای هێرشی چەکدارانی داعش بۆ هەرێمی کوردستان کەمە نەتەواکان کەوتنە بەر مەترسی و توندوتیژییان بەرامبەر کرا و هەندێکیان تا ئێستاش لە مەترسیدا دەژین.

ب.ع


AM:10:10:11/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت