مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی له‌ ھه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز -
وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان و پارتی دیموكراتی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ھه‌رێم له‌ ھه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌.


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2018 وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری ھه‌ولێر كۆببنه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ھه‌رێم و ره‌وشی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.

له‌ماوه‌ی رابردوودا وه‌فدی پارتی به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان بۆ پیكھێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می ھه‌رێم له‌ سلێمانی به‌ جیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌وه‌


AM:09:47:11/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو