گۆڤاری تایم خاشقچی خسته جێی بن سه‌لمان
وێستگه نیوزـ
گۆڤاری تایم-ی ئه‌مریكا ناوی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ی له لیستی كورتكراوی "كه‌سایه‌تیی جیهان بۆ ساڵی 2018" ده‌رهێنا و جه‌مال خاشقچی خسته شوێنی.
خاشقچی كه رۆژنامه‌نوسێكی ئۆپۆزسیۆنی سعودی و نیشته‌جێی ده‌ره‌وه ڵاته‌كه‌ی بوو، له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2018 بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمێكی تورك، چووه كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا و وه‌ك ده‌وترێت له‌وسه‌ره‌وه لاشه‌كه‌ی به پارچه‌پارچه‌كراوی هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش رای گشتیی جیهانی له بن سه‌لمان و دەسەڵاتدارانی سعودیه توڕه كرد.
گۆڤاری تایم-ی ئه‌مریكا له بری بن سه‌لمان، ئه‌و رۆژنامه‌نوسه كوژراوی خسته لیستی كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی بۆ ساڵی 2018 تا تیمی گۆڤاره‌كه له نێو لیسته‌كه‌دا یه‌ك كه‌س بۆ ئه‌و نازناوه ده‌ستنیشان بكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی NBC ی ئه‌مریكاش، هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌نێو هه‌مان لیستن و كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوی كه‌سایه‌تیی جیهان ده‌كه‌ن كه ساڵانه گۆڤاری تایم سازی ده‌كات.
هه‌ر له‌نێو لیسته‌كه‌دا رۆبه‌ری مۆله‌ر، داواكاری گشتیی ئه‌مریكا هه‌یه كه لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی روسیا له‌و هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌دا ده‌كات كه دۆناڵد تره‌مپ تیایدا بوو به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جگه‌له‌ویش میگان ماركڵ ناوی هاتووه كه ئێستا هاوسه‌ری شازاده هاری، شازاده‌ی به‌ریتانیایه.
بۆ ساڵی 2017، جوڵانه‌وه‌ی Silence Breakers نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌وه بوو كه ئه‌ندامانی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه یه‌كه‌م كه‌سبوون كه به‌ڕاشكاوی و به‌ئاشكرا باسیان له گێچه‌ڵی سێكسی كرد.
PM:10:57:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت