به‌ریتانیا ده‌نگدانی بۆ چونه‌ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا دواخست
تێریزا مای، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی بۆ چونه‌ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا دواخستوه كه بڕیاربوو سبه‌ینێ سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.
تێریزا مای، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له دانیشتنێكی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی هۆشداریی دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی دابه‌ش ده‌بن، وتیشی په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م به‌پرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌دا بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌و یه‌كێتییه به سه‌لامه‌تی.
مای راشیگه‌یاند كه به‌نیازه سه‌ردانی برۆكسل بكات و هاوتا ئه‌وروپییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ندێك بڕگه و مادده‌ی رێككه‌وتنی چونه‌ده‌ره‌وه ئاگادار بكاته‌وه كه به‌ریتانییه‌كان تێبینیان له‌سه‌ر هه‌یه، دوپاتیشكرده‌وه كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پرۆسه‌ی چونه‌ده‌ره‌وه كراوه، باشترین چاره‌سه‌ره بۆ به‌ریتانیا.
له‌به‌رامه‌بریشدا په‌رله‌مانتارێكی به‌ریتانیا كه له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه له هه‌مان دانیشتنی په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند: رێككه‌وتنه‌كه‌ی تێریزا مای سه‌باره‌ت به چونه‌ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پشتیوانیی ته‌واوی لێ ناكرێت و دژایه‌تیی خۆشی بۆ رێككه‌وتنه‌كه دوپاتكرده‌وه و داوای له سه‌رۆك وه‌زیران كرد له ره‌گ و ریشه‌وه رێككه‌وتنه‌كه بگۆڕێت.
دوای 20 مانگ لە دانوستاندن، له 25-11-2018 یەکێتی ئەوروپا رێککەوتنی دەرچوونی بەریتانیای لە یەکێتییەکە پەسه‌ند کرد کە بە برێکزیت ناسراوە، دواتر 27 سەرکردەکەی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هاوڕابوون کە برێکزیت "باشترین و تەنیا رێککەوتنی گونجاوە" بۆ هەردولا.
به‌م رێكکه‌وتنه به‌ریتانیا بەڵێنیدا 45 ملیار یۆرۆ بداته یه‌كێتی ئه‌وروپا و سنووری نێوان ئێرله‌ندا و ئێرله‌ندای باكور وه‌ك خۆی به كراوه‌یی بمێنێته‌وه و هاوڵاتیانی یه‌کێتی ئه‌وروپا مافی مانه‌وه و كارکردن و خوێندیان له به‌ریتانیا ده‌بێت و هیچ هاوڵاتییه‌كی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا بۆ گەشتکردن له داهاتوودا پێوستییان به ڤیزه‌نابێت، به‌ڵام به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ترسی ره‌تكرنه‌وه‌ی ئه‌م رێكکه‌وتنه‌یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه هه‌بوو.
لە مانگی حوزه‌یرانی 2016 خەڵکی بەریتانیا بە بەشداریکردن لە ریفراندۆمێكدا 52%ی خەڵکی ئەو وڵاتە دەنگیان بەدەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا دا‌و پاش ئەوەش گفتگۆی دووساڵە لەبارەی شێوازی دەرچوون لە مانگی ئازار 2017ەوە دەستیپێکرد و بڕیاریشه له 29ی ئازاری 2019، لەندەن بە فەرمی لە یەکێتی ئەوروپا بچێته ده‌ره‌وه.
PM:08:53:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت