سیناتۆرێك: ره‌نگه كۆنگرێس پرسی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له تره‌مپ بوروژێنێت
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
سیناتۆرێكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ره‌نگه دیموكراته‌كانی ناو كۆنگرێس پرسی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان بوروژێنن.
جیڕۆڵد نادله‌ر، سیناتۆری دیموكراته‌كان به ئێزگه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكای رایگه‌یاندوه كه "حاكمی كۆشكی سپی چه‌ندین قۆڵبری له‌خۆی كۆكردوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش به‌شێكه له‌و پیلانگێڕییه به‌رفراوانه‌ی كه دژی گه‌لی ئه‌مریكا كرا و ساڵی 2016 تره‌مپ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێ برده‌وه".
جیراڵد ره‌نگه بكرێته سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له كۆنگرێس، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان ده‌بنه زۆرینه‌ی كۆنگرێس، له‌وكاته‌شدا وه‌ك ناوبراو رایگه‌یاندوه ده‌بێت یاسادانه‌ران بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه بده‌ن كه ئاراسته‌ی تره‌مپ كراون.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و سیناتۆره دوای دوو رۆژ له‌وه دێت كه داوكاره فیدڕاڵییه‌كانی ئه‌مریكا مایكڵ كوان، پارێزه‌ری دۆناڵد تره‌مپیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان 280 هه‌زار دۆلاری داوه به دوو خانم تا باس له‌و په‌یوه‌ندییه نه‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌یانبووه.
له‌وباره‌یه‌وه جیراڵد وتی ئه‌گه‌ر تاوان و سه‌رپێچییه‌كانی تره‌مپ له چوارچێوه‌ی مه‌ترسیداردا هه‌ژماركران، ئه‌وا تۆمه‌ته‌كان ده‌بنه بناغه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
PM:08:00:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت