مەترسیەکانی بەکارهێنانی هێدفۆن



دروستکردنی هێدفۆنی گوێ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1980، کە لەلایەن کۆمپانیای سۆنیەوە دروستکرا، لەپێناو کەمردنەوەی ئەو دەنگە بێزارکەرانەی ناو شوێنە گشتیەکان، دواجار بووە پێویستیەکی ژیانی ڕۆژانە.

بەپێی هەواڵێکی پزیشکی ماڵپەڕی "alaan" هێدفۆن زیانێکی گەورەی هەیە و مەترسی بۆ سەر تەندروستی لەش و پێست هەیە، کە بریتین لە:

بەرزکردنەوەی دەنگی هێدفۆن بۆ ئاستێکی زۆر بەرز، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی بیستن، ڕەنگە بگاتە ئاستی نەمانی بیستن بەتەواوی.

بەکارهێنانی هێدفۆن واتلێدەکات بێئاگابیت لە ڕووداوەکانی چواردەورت، هەر بەو هۆیەشەوە تووشی حاڵەتی نەخوازراو دەبیت.

یەکێک لە خراپترین مەترسیەکان ئەوەیە، لەکاتی وەرزشکردن بەکارهێنانی هێدفۆن خوێن دەروات بۆ بەشەکانی لەش و چالاک دەبێت، بەلام بەدوو دەبێت لە چوونی بۆ گوێ.

بەکارهێنانی هێدفۆن بۆ تەمەنی منداڵ و هەرزەکار زیانی زیاترە، چونکە زیان بە بیستنیان دەگەیەنێت بەشێوەیەکی زۆر زیاتر لە تەمەنی گەورە چونکە لەگەشەدایە، بەتایبەتی کوڕان.

پێویستە ڕۆژانە هێدفۆنەکەت پاک بکەیتەوە، چونکە بەکتریایەکی زۆر دەگرێتە خۆی، جگە لەوەش هێدفۆن ئەو ئامێرەی لەسەر جێگا و ماڵ و شوێنی کارەکەت و ڕێگا و هەموو شوێنێک بەکاریدەهێنیت و بەردەوام پێتە، سەرچاوەی زۆرترین جۆری بەکتریایە کە راستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ سەر پێست و دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە.


PM:04:33:10/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 3368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت