وه‌زیری یارمه‌تی مرۆیی پۆڵۆنیا گه‌یشته هه‌ولێر
وێستگه نیوز -
وه‌زیری یارمه‌تی مرۆیی پۆڵۆنیا به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره كه‌مپی ئاواره‌كان به‌سه‌ربكاته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.
ئه‌مشه‌و خاتوو بیاتا كیمبا وه‌زیری یارمه‌تی مرۆیی پۆڵۆنیا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی لێكرا.
وه‌زیری یارمه‌تی مرۆیی پۆڵۆنیا ماوه‌ی چوار رۆژ له هه‌رێمی كوردستان بمێنێته‌وه و به‌یانی ده‌چێته دهۆك و كه‌مپی ئاواره‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه دواتر كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌بێت.
PM:11:44:09/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت