دوای 50 ساڵ دیاری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرده‌وه
وێستگه نیوز -
ئه‌و كاته‌ی 17 ساڵان بوو، ئه‌دریان پێرس-ی كه‌نه‌دی كه‌وته داوی خۆشه‌ویستی هاوڕێ كچه‌كه‌ی به‌ناوی فیكی ئالین، به‌ڵام كچه‌كه له ساڵی 1971دا دوای ئه‌وه‌ی دیاری جه‌ژنی له‌دایكبوونی پێشكه‌ش كرد، دڵی شكاند و به‌جێیهێشت، كوڕه‌كه‌ش دوای 50 ساڵ دیارییه‌كه‌ی كرده‌وه.
به‌درێژایی پێنج ده‌یه‌ی رابردوو زۆر رووداو له ژیانی هه‌ریه‌ك له ئه‌دریان پێرس و فیكی ئالین روویاندا، به‌ڵام دیارییه‌كه هه‌ر به پێچراوه‌یی مایه‌وه.
له‌و شه‌وه‌ی فیكی پلانی دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جیابێته‌وه، دیارییه‌كی هێنابوو بۆ ئه‌دریان تا كه‌مێك له كاریگه‌ری دڵشكاندن و ته‌نیا به‌جێهێشتنی كه‌مبكاته‌وه.
چیرۆكی ئه‌دریان و فیكی له‌نێوان هاوڕێكانیاندا بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو، دواجار ئه‌دریان بڕیاری دا دیارییه شاراوه‌كه له به‌رده‌م یه‌كه‌م خۆشه‌ویستی له یانه‌یه‌كی ناوچه‌ی سانت ئه‌لبێرتی ناوچه‌ی ئه‌دیمنتۆن بكاته‌وه تا بزانێت 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چی بۆ هێناوه.
كاتێك ئه‌دریان ده‌ستی برد بۆ دیارییه‌كه تا بیكاته‌وه، فیكی وتی: "نا نا نا... ناتوانم ئه‌وه‌ی پێبده‌م"، به‌ڵام ئه‌دریان دیارییه‌كه‌ی كرده‌وه و كتێبێك به‌ناوی "خۆشه‌ویستی ئاوایه" ده‌ركه‌وت كه چه‌ند وێنه‌یه‌كی كارتۆنی له‌خۆده‌گرێت و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند كیم گرۆفه‌وه كێشراون.
هه‌رچه‌ند دیارییه‌كه شكاندنی دڵی به‌بیر ئه‌دریانی ته‌مه‌ن 67 ساڵ هێنایه‌وه، به‌ڵام لای گرنگ بوو، بۆیه رایگه‌یاند كه چوارچێوه‌یه‌ك بۆ دیارییه‌كه كه ئاستی پاك و بێگه‌ردی له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا بیرده‌خاته‌وه، دروست ده‌كات.
به‌ڵام فیكی تووشی شۆك بوو، چونكه نه‌یده‌زانی كه خۆشه‌ویستی پێشووی به درێژایی ئه‌و هه‌موو ساڵه دیارییه‌كه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی ئه‌و 50 ساڵه‌دا نه‌یتوانیبوو دیارییه‌كه بكاته‌وه تا بزانێت چی تێدایه، به‌ڵام له‌مێژه بڕیاری داوه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ فیكی هه‌ڵبداته‌وه و شكستهێنانی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند.
دوای به‌جێهێشتنی له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه، ئه‌دریان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تر كرد و دوو منداڵی هه‌یه و په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی له‌نێوان خێزانه‌كه‌ی و فیكی دروست كرد كه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه.
ئه‌دریانی به‌ته‌مه‌ن دوای بینینی دیارییه‌كه وتی: "ئێمه له شوێنێكی خۆشداین و ته‌نها هه‌ست به خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ین".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:11:17:09/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 10580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت