یه‌په‌گه كوژرانی چه‌ند چه‌كدارێكی گروپە توندڕەوەکانی راگه‌یاند
ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە
وێستگه نیوزـ
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، رایگه‌یاند كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عه‌فرین و له چه‌ند چالاكییه‌كی جیاجیادا، 4 چه‌كداری سه‌ربه گروپی ئه‌حرار ئه‌لشامیان كوشتوه.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسی له چالاکی شەڕڤانانی كوردی سوریا لە ناوچەکانی جندرێس و بلبلێ و ناوەندی شاری عەفرین كرد‌و و رایگه‌یاندوه: "لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین هێزەکانیان لە ناوەندی شاری عەفرین و گوندەکانی سەربە ناوچەی جندرس و بلبلێ چالاکی کاریگەریان لە دژی گروپه چه‌كداره‌كان ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ڕۆژی 7ی كانونی یه‌كه‌م، شه‌ڕڤانان لە گوندی دێربەلووت سەربە ناوچەی جندرێس چالاکییەکییه‌كیان لە دژی ئۆتۆمبێلیکی سەربازی گروپێکی ئەحرار ئه‌لشام ئەنجامدا و دوو چه‌كداریان لێ كوشتون.
ڕۆژی دواتریش لە ناوەندی شاری عەفرین، شه‌ڕڤانان هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر گروپی ئەحرار ئه‌لشەرقیە و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سەرەرای ئەوەی کوژراو و بریندار هەبووه، بەڵام ژمارەکەیان ڕوون نەبووەتەوە.
هه‌ر هه‌مان رۆژ شه‌ِڤانان لەسەر ڕێگای گوندی شێخروز سەربە ناوچەی بلبلێ چالاکییەکی لە دژی ئۆتۆمبێلیکی چه‌كدارانی سوڵتان موراد ئەنجامداوه و دوو چه‌كداری ئه‌و گروپه‌یان كوشتوه.
PM:11:00:09/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت