دهۆك..261 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسیدا دابه‌شكران

‌پارێزگای دهۆک

وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆکی کۆمەڵەی زێندانیانی سیاسی لە دهۆک ڕایگەیاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 9ی كانونی یه‌كه‌می 2018، لە ڕێگای تیروپشکەوە 261 پارچەزەوی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی دابەشکران.

کامل زێوەیی، سەرۆکی کۆمەڵەی زێندانیانی سیاسی لە دهۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگه‌یاندوه‌: ''دوای ئەوەی بە ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنە یاساییەکان ناوەکانی زیندانیانی سیاسی پەسەند کران، ئەمڕۆ وەجبەی یەکەمی پارچەزەوییەکان بۆ زیندانیانی سیاسی دابەش كران."

وتیشی: "دابەشکردنی ئەو پارچەزەوییانە بەردەوام دەبێت، چونکە چەندین زیندانیی سیاسیی دیكه‌ لە قەزاکانی سەربە پاریزگای دهۆک ماون كه‌ پارچه‌ زه‌وییانبه‌ربكه‌وێت."

سەرۆکی کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی لە دهۆک وتیشی: "ئەو پارچانەی دابەش کراون له‌ ناوچە جیاجاکانی ته‌واوی سنوری پارێزگای دهۆک بوون."


PM:10:19:09/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت