كۆمسیۆن: ئه‌سته‌مه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له واده‌ی خۆیدا بكرێت
وێستگه نیوزـ
ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌سته‌مه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
حازم محه‌مه‌د ره‌دینی، ئه‌نجامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌هۆی وه‌ستانی كاره‌كانی كۆمسیۆن بۆ چه‌ند مانگێك، ئه‌سته‌مه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له واده‌ی دیاریكراوی خۆی له 22ی ئه‌م مانگه ساز بكرێت.
وتیشی: واده‌ی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌وێته ساڵی داهاتوو، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه نزیكه‌ی 850 هه‌زار ده‌نگده‌ری نوێ له له‌دایكبوانی ساڵی 2001 دێنه ناو تۆماره‌كانی ده‌نگدان، هه‌ربۆیه پێداچونه‌وه به تۆماره‌كان و نوێكردنه‌وه‌یان و ده‌ركردنی كارتی نوێی ده‌نگدان و دابه‌شكردنی كارته‌كان، پێویستی به كاتێكی زۆره.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی عیراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق له په‌یوه‌ندیدان بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق 22ی كانونی یه‌كه‌می 2018 بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان د‌یاریكردبوو، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق له 12ی ئایاری 2018.
PM:10:05:09/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت