سبه‌ینێ‌ له‌ عیراق پشووه‌


وێستگه‌ نیوزـ

به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌م ساڵیادی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ناسراو به‌ داعش، سبه‌ینێ‌ دووشه‌ممه‌ 10ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2018 پشووی فه‌ڕمییه‌.

ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكاد ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا وه‌ كه‌ به‌هۆی ساڵیادی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا، رۆژی دووشه‌ممه‌ 10ی كانونی یه‌كه‌می 2018 پشووی‌ فه‌ڕمییه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌فین دزه‌یی وته‌بیَژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكرای‌ كرد كه‌ پشووه‌كه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ دووشه‌ممه‌ی‌ عیراق،‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناگرێته‌وه‌.

له‌ 10ی كانونی یه‌كه‌می 2017دا حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق رزگاركردنی ته‌واوی خاكی عیراقی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش راگه‌یاند.

له‌و واده‌یه‌دا عه‌بادی كۆتایی هاتنی سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگی راگه‌یاند كه‌ هێزه‌ عیراقییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌دژی رێكخراوی داعش ئه‌نجامیان دا.


PM:08:04:09/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 8188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو