له كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداو ته‌نها عومان زه‌رده‌خه‌نه‌ی كرد
میر و پادشاکانی وڵاتانی کەنداو
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی كانونی یه‌كه‌می 2018 له ریاز-ی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودی، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی وڵاتانی كه‌نداو ده‌ستیپێكرد و وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ركرده‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نه‌كه بێزار و نیگه‌رانن.
ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو لە سعودیە و ئیمارات و کوەیت و قەتەر و بەحرەین و عومان پێکدێت و لە لوتکەی ئەمجارەدا چه‌ند پرسێكی وه‌ك ناكۆكی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و شه‌ڕی یه‌مه‌ن و كوژرانی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی ئۆپۆزسیۆنی سعودیه تاوتوێ ده‌كرێت.
واده‌رده‌كه‌وێت ناكۆكی باڵی به‌سه‌ر دانیشتنی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه كێشاوه و جگه له نوێنه‌ری سوڵتاننشینی عومان، سه‌ركرده‌ی وڵاتانی به‌شداربوو كه‌سیان رویان خۆش نییه كه ئه‌ویش ویستویه‌تی به زه‌رده‌خه‌نه‌كانی ئه‌و دۆخه گرژه هێوربكاته‌وه.
بەتۆمەتی هاوکاریکردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەلایەن قەتەرەوە، لە مانگی حوزەیرانی 2017وە هه‌ریه‌ك له سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر پەیوەندییە دیبلۆماسی و سیاسییەکانیان لەگەڵ میرنشینی قەتەردا پچڕاندوه‌و هەموو گەشتێکیش بۆ ئەو وڵاتە راگیراوە، لەهەمانکاتیشدا قەتەر هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوەو بە ناڕاست وەسفیان دەکات.
فەهد بن مەحمود ئال سەعید- جێگری سەرۆک وەزیرانی عومان
سەلمان بن عەبدولعەزیز-پادشای سعودیە
محەمەد بن سەلمان-شازادەی جێنشینی سعودیە
حەمەد بن سەلمان-پادشای بەحرەین
سوباح ئەحمەد سوباح-میری کوەیت
سوڵتان مەریخی- وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە
محەمەد بن را‌شد ئال مەکتوم-جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و حاکمی دوبەی
PM:06:10:09/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت