سۆران.. له‌ روداوێكی ته‌قه‌كردندا هاوڵاتییه‌ك كوژرا


وێستگه‌ نیوزـ

لە گوندی کەلەکین-ی سەربە قه‌زای سۆران، لەلایەن دوو کەسەوە تەقە له‌ هاوڵاتییه‌كی تەمەن 35 ساڵ كرا و هاوڵاتییه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

رائید سەعدون هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند: "لە گوندی کەلەکینی سەر بە شارۆچکەی خەلیفانی سەر بە سۆران، دوو کەس تەقەیان لە پیاوێکی تەمەن 35 ساڵان بەناوی (س.ا.ع) كردوه‌ و بە كوشتویانه‌".

وتیشی: "هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆنی دووژمنداری لەنێوانیاندا، بکوژەکانیش هەڵاتوون و تائێستا دەستگیر نەکراون".


PM:11:24:06/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو