یەکێتی زانایانی کوردستان لەبارەی بەرنامەیەکی ئێن ئاڕ تیەوە هاتەدەنگ
وێستگە نیوز-
یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی بەرنامەی بێ سنوری
ئێن ئاڕ تیەوە ڕایگەیاند ئەو جۆرە بەرنامانە دەبنە فاکتەری پشێووی کۆمەڵایەتی و
ناڕەزایەتی یەکێتیەکە لەو بەرنامەیە خراوەتەڕوو.
یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا ئەوەی
خستوەتەڕوو " شه‌وی رابردوو 5/12/2018 له به‌رنامه‌ی بێ سنوری كه‌ناڵی ئێن
ئاڕ تی به‌رنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به پرسی ئایین و كرانه‌وه‌ی به‌پێی سه‌رده‌مه
جیاوازه‌كان پێشكه‌ش كرا".
لە راگەیەنراوەکدا هاتووە "ئه‌و جۆره به‌رنامانه نه‌ك خزمه‌ت
به كۆمه‌ڵگه ناگه‌یێنن، به‌ڵكو ده‌بنه فاكته‌ری پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی و
برینداركردنی هه‌ستی دینداری خه‌ڵكی كوردستان".
یەکێتی زانایانی ئاینیی ئاماژەی بەوەشکردووە "نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی
خۆمان له باره‌ی ئه‌و جۆره شێواز‌و ئاراسته و به‌رنامه‌یه ده‌رده‌بڕین و
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه گرنگه هه‌موو لایه‌ك له چوارچێوه‌ی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی
و تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگه خزمه‌ت به دۆخی ئێستا‌و كوردستان بكه‌ین".
ب.ع
PM:08:58:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 8144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت