پەکەکە کوژرانی چوار سەربازی تورکی ڕاگەیاند


وێستگە نیوز-

باڵی سەربازی پەکەکە بڵاویکردەوە گەریلاکانیان توانیویانە لە باشووری کوردستان چوار سەربازی تورک بکوژن.

ناوەندى ڕاگەیاندن و چاپەمەنى هێزەکانى پاراستنى گەل لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "ڕۆژی 5/12/2018 كاتژمێر ٩:٢٠ له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی باشووری كوردستان، دژی سوپای توركیا له‌سه‌ر گردی لێلیكان، هێزه‌كانمان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "له‌ ئه‌نجامی چالاکیەکەدا سه‌نگه‌رێكی سوپاى تورکیا ڕووخێنرا و ٤ سه‌رباز كوژران".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٣ى پاشنیوەڕۆ هێزەکانیان چالاکییەکى تریان ئەنجامداوە، تیایدا كوژراو و برینداری سوپاى تورکیا هەبووە، بەبێ ئەوەى ئاماژە بە زیانەکان بکات.

ب.ع


PM:07:35:06/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو