جه‌زائیر سندوقی زه‌كات له مزگه‌وته‌كاندا لاده‌بات
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی جه‌زائیر بڕیاریدا سندوقی زه‌كات له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كاندا لابه‌رێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دزینی ئه‌و پاره‌یه‌ی خێرخوازان ده‌یخه‌نه سندوقه‌كانه‌وه.
محه‌مه‌د عیسا، وه‌زیری كاروباری ئایینی جه‌زائیر له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه كه دیارده‌ی دزینی پاره‌ی خێرخوازان له سندوقه‌كانی زهكاتدا زۆر دوباره ده‌بێته‌وه، بۆیه بڕیاردراوه ئه‌و سندوقانه لاببرێن.
راشیگه‌یاندوه كه لیژنه‌ی وه‌زاریی راسپێردراویان سه‌باره‌ت به بڕیاری لابردنی سندوقی زه‌كات بانگهێشت كردوه و تاوتوێی بابه‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كردون.
وه‌زیره‌كه ده‌ڵێت كه پیرۆزی و سه‌نگی مزگه‌وت له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، بۆیه سندوقه‌كان لابراون، به‌ڵام هیچ بهدیڵكی ئاشكرا نه‌كردوه كه جێگه‌ی ئه‌و سندوقانه بگرێته‌وه تا خێرخوازان كۆمه‌كه‌كانی خۆیانی تێدا دابنێن.
PM:06:48:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت