بەرپرسێکی حکومیی گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی گەرمیان لە نەخۆشخانەی هیوای لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو محەمەد سلێمان بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستداوە.

وێستگە نیوز زانیویەتی کۆچکردوو ماوەیەکە بە نەخۆشیی شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە.

کۆچکردوو محەمەد سلێمان پێشتر قائیمقامی قەزای کەلار بووە و ماوەیەکیش بەڕێوەبەری ناحیەی پێباز بووە.


ب.ع


PM:04:53:06/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 8140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت