عەبدولڕەزاق شەریف: لە کۆنفرانسی نیشتیمانیدا ڕێکخەر ناگۆڕین

‌عەبدولڕەزاق شەریف

وێستگە نیوز-

ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند دەستیانکردووە بە ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی ناوخۆیی و جەختیشیکردەوە لە کۆنفرانسەکەدا کەسی یەکەمی بزوتنەوەکە ناگۆڕدرێت.

عەبدولڕەزاق شەریف ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیی ڕاگەیاندووە "كۆنفرانسی نیشتمانی ئەركی پێداچوونەوەیە بە كاروباری چوار ساڵی رابردوو لە ئەدا و بەرنامەی سیاسی گۆڕان و كاری رێكخراوەیی و بەرنامە و پڕۆژە دانان بۆ چوار ساڵی ئایندە، ئەركێكی تری پێداچوونەوەیە بە دەستووری بزووتنەوەی گۆڕان ئەگەر بە پراكتیك كێشە و كەموكوڕییەك هەبووبێت لە دەستوورەكەدا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت بۆ هەمواركردنەوەی".

ناوبراو ڕونیکردووەتەوە "ئێستا ژووری هەڵبژاردن لەناو گۆڕان ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەو كۆنفرانسە دەستپێكردووە و ماوەی دوو مانگیان دەوێت بۆ ئامادەكارییەكان".

لەبارەی گۆڕینی کەسی یەکەمی بزوتنەوەکە ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانیی ئەوەی خستوەتەڕوو "گۆڕینی كەسی یەكەم و خانەی راپەڕاندن و سەركردایەتی گۆڕان لەم كۆنفرانسەدا ناكرێت و ئەو گۆڕانكارییانە لە كۆنفرانسە ناوخۆییەكاندا دەكرێت كە هەر شارێك نوێنەری خۆی بۆ جڤاتی نیشتمانی هەڵدەبژێرێت".

ئەوە لە کاتێدایە بزوتنەوەی گۆڕان نیوەی کورسیەکانی پەرلەمانی لەدەستداوە و زۆرێک لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە داوای ئەنجامدانی گۆڕانکاری دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پڕۆژەیەکیان ئامادەکردووە.


ب.ع


PM:03:59:06/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو