هێمن هەورامی: داواکاری کەمەنەتەوەکان جێبەجێدەکەین لە کابینەی نۆیەمدا


وێستگە نیوز-

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیادن پێکهێنانی حکومەت کاتی دەوێت و جەختیشیکردەوە کابینەیەکی بەهێز دروستدەکەن و وتیشی لە گفتوگۆمان لەگەڵ لایەنکانی تردا جەخت لە بەشداریکردنی کەمەنەتەوەکان دەکەینەوە.

هێمن هەورامی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات ئەندامی وەفدی دانوستانکاری حزبەکەیەتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو "ئێمە پەیوەدنی راستەوخۆمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان هەیە بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم".

لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت ناوبراو وتی"سەرجەم پرسەکان بە یەک پاکێج گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت".

جەختیشێکردەوە "بەزووترین کات دەست بە سەردانەکانمان دەکەینەوە، کاتی پێویستمان دەوێت بۆ ئەوەی کابینەیەکی بەهێز دروستبکەین".

سەبارەت بەو داواکاریەی لایەنی تورکمانیی کە خۆی لە وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەبینێتەوە، هەورامی وتی "پارتی دڵنیایی دەدات بەرگریکاری مافەکانی کەمایەتیەکان دەبێت بۆ ئەوەی بەشداربن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی و لە دانوستانەکانیشدا ئەوە بە لایەنەکانی تر دەوترێت".

ب.ع


PM:03:30:06/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو