‌به‌ ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باشووری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئێران روویدا
‌دیمەنێک لە تەقینەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
میدیای‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری‌ چابه‌هار له‌ باشووری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئێران روویداوه‌.


به‌ گوێره‌ی‌ زانیارییه‌ به‌راییه‌كان، به‌ هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌، به‌ڕێوبه‌ری‌ پۆلیس و ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژراوون.

تا ئێستا ورده‌كاری‌ زیاتر سه‌باره‌ت به‌ رووداوی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

هاوكات سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌نگی‌ ته‌قه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی‌ شاره‌كه‌ بیستراوه‌.

هــ. ر


AM:11:41:06/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌