سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق كۆبوونه‌وه‌

‌کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ

هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ته‌ئكیدیان له‌ تێپه‌ڕاندنی گرژییه‌ سیاسییه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ پته‌وكردنی گیانی كاركردنی هاوبه‌ش له‌ نێوانیاندا كرده‌وه‌.


به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ  عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران باسمان لە پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی گیانی کارکردنی هاوبەش کرد لە نێوان هەموو لایەنەکان و تێپەڕاندنی گرژییە سیاسییەکان".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "ھاوکات باسمان له‌وه‌ كرد خۆمان بەدوور بگرین لە زمان زبری راگەیاندن لە نێوان هێزە سیاسییەکان و پشت بەستن بە دامەزراوە دیموکراسییەکان لە پێناوی پارێزگاری کردن لە یەکڕیزیی نیشتمانی و دەست بەکاربوون بەرەو خزمەتکردنی هاوڵاتیان".

هــ. ر


AM:11:33:06/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت