سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق كۆبونه‌وه
کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەی عیراق
وێستگه نیوزـ
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و یاساییەکانیان تاوتوێكرد و سه‌رۆك كۆماری عیراقیش به‌پێویستی زانی هه‌وڵه‌كان بۆ كاركردنی هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كبخرێن.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی كانونی یه‌كه‌می 2018، بە ئامادەبوونی د.بەرهەم ساڵح،سەرۆک کۆماری عیراق و د.عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق لە کۆشکی سەلام بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و یاسایی تاوتوێ‌کران بە تایبەتی بابەتی تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت لە چوارچێوەی رێوشوێنە دەستوری و یاساییەکاندا.
لە کۆبونەوەکەدا د.به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆمار پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان و پتەوکردنی گیانی کارکردنی هاوبەشی لە نێوان هەموو لایەنەکان دووپاتکردەوە و به‌گرنگی زانی گرژی و ئاڵۆزییە سیاسییەکان تێپه‌ڕێندرێ هێزه سیاسییه‌كانیش خۆیان له لە زمانی زبری راگەیاندن بەدورگرتن.
سه‌رۆك كۆماری عیراق رونیکردەوە هەرجیاوازییەک لە ئارادا بێت، دەبێت لە چوارچێوەی دامەزراوە دەستورییەکاندا و رێوشوێنە دیموکراسییەکاندا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، ئه‌وه‌ش لەپێناو پارێزگاری کردن لە یەکڕیزی نیشتمانی و دەستکەوتە دیموکراسییەکان بۆ خزمەتی عیراق و گەلەکەی.
PM:10:03:05/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت