هۆكاری پیشاندانی پێشمه‌رگه دیله‌كان له قه‌فه‌سی ئاسنیندا له‌زاری والیی كه‌ركوكی داعشه‌وه
پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش-وێنە-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
ئه‌بو حه‌مزه كوردی، والیی به‌ناو كه‌ركوكی داعش له دانپێدانانه‌كانیدا له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی عیراق هۆكاری پیشاندانی پێشمه‌رگه دیله‌كانی له قه‌فه‌سی ئاسنیندا له شه‌قامه‌كانی قه‌زای حه‌ویجه ئاشكراكرد و رایگه‌یاند ئه‌و كاره ته‌نها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی چه‌كداره‌كانی داعش بووه.
له‌به‌رده‌م داگای كه‌رخ له شاری به‌غدا و له‌میانی دانپێدانان به تاوانه‌كانیدا، ئه‌بو حه‌مزه كوردی، والیی به‌ناو كه‌ركوكی داعش باسی له سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیكردنی به‌و رێكخراوه كردوه كه له رێگه‌ی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی به‌ناو ولایه‌تی باكوری به‌غدا به‌ناوی ئه‌بوزه‌ید په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه كردوه و دوای به‌یعه‌تدانیش كراوه به یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی ته‌وبه‌كردن له ولایه‌تی ناوبراو و كاره‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه ته‌وبه له‌و كه‌سانه وه‌ربگرێت كه له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق كارده‌كه‌ن.
ئه‌بوحه‌مزه به‌وپێیه‌ی وه‌ك ئه‌فسه‌ر كاری كردوه و ئه‌زمونی سه‌ربازیی ته‌واوی هه‌بووه، كراوه به والیی سه‌ربازیی ولایه‌تی باكوری به‌غدای داعش و پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی لیژنه‌ی راسپێرداوی داعش به‌ناوی ئه‌بوموسلم شیشانی، كراوه به والیی ته‌واوی ولایه‌ته‌كه.
ئه‌بوحه‌مزه باسی له‌وه‌شكردوه كه له كۆبونه‌وه‌ی والیی سه‌رجه‌م ولایه‌ته‌كانی داعش چاوی به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه‌وتوه و كۆبونه‌وه‌كه‌ش له موسڵ كراوه و دوو رۆژی خایاندوه، دواتریش به‌غدادی به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵیدا كۆبوه‌ته‌وه و داوای لێكردوه مانگانه له‌كاره‌كانی ولایه‌ته‌كه‌ی ئاگاداری بكاته‌وه و له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كانیشیشدا به‌غدادی بڕێك پاره‌ی وه‌ك پاداشت پێداوه.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی گرتنه‌ده‌ستی پۆستی والیی ولایه‌تی كه‌ركوك، ئه‌بوحه‌مزه وتویه‌تی كه دوای برینداربونی والیی كه‌ركوك له گورزێكی ئاسمانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عیراق، ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه و قه‌زای حه‌ویجه‌ی كرده‌ه‌ته باره‌گای خۆی.
سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌بو حه‌مزه ئاشكرایكردوه كه دوای ئه‌وه‌ی كراوه‌ته والیی ولایه‌تی كه‌ركوك چه‌ند فه‌رمانێكی سه‌ربازیی ده‌ركردوه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و ناوچانه‌ی كه هێزی هه‌ردوولای لێ بووه، ئاشكراشیكردوه كه له‌و شه‌ڕانه‌دا له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه چه‌كی جۆراوجۆری و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوی به‌كارهێناوه.
ده‌شڵێت له شه‌ڕه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا نزیكه‌ی 700 چه‌كداری داعش به‌شداریی كردوه و دانی به‌وه‌شداناوه كه له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زیانێكی زۆری گیانی و ماڵی به داعش گه‌یشتووه.
ئه‌بوحه‌مزه كوردی دانی به‌وه‌شداناوه كه له یه‌كێك له شه‌ڕه‌كاندا 18 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی هێزی پێشمه‌رگه‌یان به‌دیل گرتوه و دواتر به‌رگی تایبه‌تیان له‌به‌ری پێشمه‌رگه‌كان كردوه و خستویانه‌ته ناو قه‌فه‌سی ئاسنین به‌ناو قه‌زای حه‌ویجه‌دا گێڕاویانن.
دانی به‌وه‌شداناوه كه هۆكاری ئه‌و كاره‌یان بۆ ئه‌وه بووه تا به پپیشاندانی پێشمه‌رگه دیله‌كان وره‌ی چه‌كداره‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه، چونكه به‌هۆی ئه‌و زیانه گیانیانه‌ی پێیان گه‌یشتبوو، وره‌ی چه‌كدارانی داعش دابه‌زیبوو، ده‌شڵێت دواتر له ترسی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و دابه‌زینی سوپای عیراق و پێشمه‌رگه له ئاسمانه‌وه، پێشمه‌رگه‌كانیان بۆ شاری موسڵ گواستوه‌ته‌وه.
PM:08:03:05/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 20084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت