سێ په‌نابه‌ر له‌ سه‌رمان ره‌قبوونه‌وه‌

‌لەمساڵدا نزیکەی 28 هەزار کەس دەریای ئیجەیان بڕیوە

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی کانوونی یەکەمی 2018، لە گوندەکانی سەر سنوری تورکیا و یۆنان سێ پەنابەر بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوه‌.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ باسی لەوەکردوە: تیمەکانی فریاکەوتن تەرمی سێ کەسی ئەفغانییان بە بەستوویی دۆزییەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە پێش چەند رۆژێک دوو پەنابەر لە گوندێکی دیکە بەهەمان هۆکار گیانیان لەدەستدا.

کوڕێکی ئەفغانی تەمەن 29 ساڵ کە لەگەڵ ئەم کۆمەڵە كه‌سه‌دا بووە، دەڵێت: "لەدەرگای ماڵی چەند کەسێکمانداوە و کەس یارمەتی نەداوین و پۆلیسی یۆنانی دەستگیری کردووین و گەڕێنراینه‌وه‌ بۆ تورکیا".

ماوەی ساڵانی 2015 بۆ 2016 ژمارەیەکی زۆر پەنابەری سوری و ئەفغانی لە رێگەی دەریای ئیجەوە گەیشتوونەتە یۆنان و ساڵی 2018 ژمارەکەیان بۆ 14 هەزار بەرزبووەوە.

تەنیا لەمساڵدا نزیکەی 28 هەزار کەس دەریای ئیجەیان بڕیوە و ساڵی پێشوو نزیکەی 30 هەزار کەس گەیشتنە دوورگە یۆنانییەکان.

هــ. ر


PM:12:48:05/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو