ئه‌مریكا دوو مانگ ماوه به رووسیا ده‌دات
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ماوه‌ی 60 رۆژی بۆ رووسیا داناوه تا به‌رپرسیارێتییه‌كانی له رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمییه مه‌ودا ناوه‌نده‌كاندا جێبه‌جێ بكات و وتی، "مانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا بۆ ئه‌مریكا هیچ واتایه‌كی نه‌ماوه".
دوای كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ، پۆمپیۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێویسته رووسیا به‌رپرسیارێتییه‌كانی له رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمییه مه‌ودا ناوه‌نده‌كاندا به‌جێبهێنێت.
پۆمپیۆ راشیگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده رووسیا رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێلكردووه، به‌ڵام به‌پێی توانا ئارامگر بووین و هه‌وڵمانداوه رازیی بكه‌ین به به‌جێهێنانی به‌رپرسیارێتییه‌كانی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی، حكومه‌تی مۆسكۆ ژماریه‌كی زۆر مووشه‌كی مه‌ودا ناوه‌ندی "SSC-8"ی به‌رهه‌مهێناوه و به‌مه رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێلكردووه و وتی، "رووسیا له‌باره‌ی به‌رپرسیارێتیی چاودێریكردنی چه‌كه‌كانه‌وه فێڵ ده‌كات. مووشه‌كه تازه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆن بۆ سه‌ر ئه‌ورووپا".
پۆمپیۆ وتیشی، "هه‌نگاوه‌كانی رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی جدی ئاسایشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی رووسیاوه، مانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا بۆ ئه‌مریكا هیچ واتایه‌كی نه‌ماوه".
هــ. ر
PM:11:25:04/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت