په‌رله‌مانتارێكی سه‌در: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سه‌لماندمان ده‌توانین رێگربین له سه‌پاندنی ئیراده‌ی ده‌ره‌كی
سه‌باح ساعدی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی سائیرون
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانیی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان توانیان له دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا شكستمان به هه‌وڵی سه‌پاندنی ئیراده‌ی ده‌ره‌كی به‌سه‌ر عیراقدا هێنا.
سه‌باح ساعدی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی سائیرون له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانیی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، له دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا سه‌لماندیان ده‌توانن ئه‌و پڕۆژه ده‌ره‌كییانە رابگرن كه هه‌وڵی سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆیان به‌سه‌ر عیراقدا ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو بخه‌نه پۆسته‌كان و عیراق له بڕیاری نیشتمانیی خۆی بێبه‌ش بكه‌ن.
ساعدی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له په‌رله‌ماندا رویدا روداوێكی ساده‌و ساكار نییه و مه‌به‌ست لێی په‌كخستنی كابینه‌ی حكومه‌ت نییە وەک هەندێک بانگەشەی بۆ دەکەن، به‌ڵكو هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی نیشتمانییه تا بڕیاره‌كان بڕیارێکی عیراقیی دوور له ده‌ستی ده‌ره‌كی بن، ده‌شڵێت ئه‌و ده‌سته ده‌ره‌كییه لەچاو كاتی دانیشتنه‌كانی متمانه‌دان به حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئێستا لاواز بووە.
به‌وته‌ی ساعدی "نه‌ده‌بوایه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركێشیی به هێنانی ئه‌و كاندیدانه‌وه بكردایه، چونكه ئه‌وانه‌ی ئێستا حكومه‌ته‌كه‌یان رازاندوه‌ته‌وه، واده‌كه‌ن كه بكه‌ونه تونێلێكی تاریكه‌وه دواتر نازانن چۆن لێی ده‌ربچن."
ئه‌وه‌ش به‌بیرده‌هێنێته‌وه كه ده‌بوایه دوای په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، عادل عه‌بدولمه‌هدی چاوی به شێوازی چۆنێتی پڕكردنه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی بخشاندایه‌ته‌وه، به‌ڵام پشتگوێخستنی ئه‌و په‌یامه وای له سه‌رۆك وه‌زیران كرد بكه‌وێته‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیی ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی و نیشتمانی و جه‌ماوه‌ری.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌باح ساعدی هۆشداریی توندی داوه‌ته حكومه‌ت و به "حكومه‌تی دوا هه‌ل" هه‌ژماری كردوه و ده‌ڵێت: "دوای دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت له ملكه‌چبوون بۆ ئیراده‌ی ده‌ره‌كی، ئه‌وا خۆی له‌به‌رده‌م ژماردنی كاتی پێچه‌وانه‌دا ده‌بینێته‌وه."
سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 4ی كانونی یه‌كه‌می 2018ی پەرلەمانی عیراق دانیشتنێكی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی دیكه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق سازكرد، بەڵام دانیشتنه‌كه گرژی و ئالۆزیی تێكه‌وت و بۆماوەی 30 خولەک دواخرا.
دواتریش عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و كاندیدی 8 پۆستی وزاری كه چاوه‌ڕوان بوون له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌نگیان پێ بدرێت و له حكومه‌تی نوێ ده‌ستبه‌كاربن، چونه ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان، فایه‌ق شێخ عه‌لی، په‌رله‌مانتاری عیراقی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی: "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان رویدا له فیلمی (الرساله) و شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان عوته‌یبه و حه‌مزه ده‌چوو له جه‌نگی به‌دردا".
دوای دانیشتنەکەش عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه، نه‌توانرا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی و دیاریكردنی پۆسته وه‌زارییه‌كانی دیكه بدرێت.
سەرۆک وەزیرانی عیراق داواشی له په‌رله‌مان كرد واده‌یه‌ك دیاری بكات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی و رەتیشیکردوە کە لیستی ناوی کاندیدەکانی بگۆڕێت کە بردیه په‌رله‌مان و وتی کە هیچ سی ڤییەکی دیكه پێشكه‌شی په‌رله‌مان ناكات.
کۆبوونەوەکە به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی 168 په‌رله‌مانتار ده‌ستپێكرد، به‌ڵام پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوو و ھاوپەیمانی ئیسڵاح و رەوتی حیکمە و نەسر بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و دواتریش بۆ رۆژی پێنجه‌شممه دواخرا.
PM:10:58:04/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 7504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت