ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له مالیزیا 29 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
له مۆڵێكی بارزگانی لە مالیزیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویدا و به‌هۆیه‌وه 29 كه‌س كوژران و برینداربوون.
رۆژنامه‌ی The Straits Timesی چاپی سه‌نگافوره بڵاویكرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه له به‌شه مالیزییه‌كه‌ی دورگه‌ی كلیمنتان رویداوه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژراون و 26ی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات خیره‌دین درهمان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی مالیزیا رایگه‌یاندوه كه هه‌رسێ كوژراوه‌كه كارمه‌ندی مۆڵه بازرگانییه‌كه بون و چوار له برینداره‌كانیش باری ته‌ندروستییان ناجێگیره.
دوای روداوه‌كه‌ش پۆلیسی مالیزیا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه كردوه كه بووه‌ته‌هۆی داڕمانی یه‌كێك له دیواره‌كانی مۆڵه بازرگانییه‌كه، بێئەوەی سروشتی تەقینەوەکە ئاشکرا بکات کە ئایا تیرۆرستی بووە یان هۆکاری دیکەی لەپشتەوە بووە.
PM:09:16:04/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت