پۆلیسی ئه‌مریكا به‌دوای ئه‌و پیاوه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیراندارییه‌كه‌ی ونكرد
وێستگه نیوز –
پۆلیسی نیویۆرك به دوای ئه‌و پیاوه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه له ساتێكی رۆمانسیدا ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیراندارییه‌كی ون كرد.
پۆلیسی شاری نیویۆرك به دوای پیاوێكدا ده‌گه‌ڕێت كه داوای هاوسه‌رگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد و ویستی ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانداری بكاته په‌نجه‌ی، به‌ڵام له به‌دبه‌خی ئه‌ڵقه‌كه كه‌وته ئاوه‌ڕۆیه‌كه‌وه.
پۆلیس توانی ئه‌ڵقه‌كه بدۆزێته‌وه و ئێستا ده‌یه‌وێت بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پیاوه‌كه و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی.
له گرته‌ی ڤیدیۆیی كامێراكانی چاودێری ئه‌و ساته رۆمانسییه‌دا پیاوه‌كه ده‌ركه‌وته‌وه كه به‌بێ هوده به‌دوای ئه‌ڵقه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت.
دوای وردبوونه‌وه‌ی پۆلیس له وێنه‌كان توانی ئه‌ڵقه‌كه بدۆزێته‌وه و له ئێستادا به‌دوای ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته‌دا ده‌گه‌ڕێت و ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و داوا له‌و دوو كه‌سه ده‌كات سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیس بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌كه.
رووداوه‌كه به‌ر له نیوه‌شه‌وی هه‌ینی روویدا و پۆلیس راسته‌وخۆ گرته‌ی ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه كه تیایدا كچێك ده‌سته‌كانی ده‌خاته سه‌ر ده‌موچاوی تا هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانداری بكاته په‌نجه‌ی، به‌ڵام ئه‌ڵقه‌كه‌یان لێده‌كه‌وێته ئاوه‌ڕۆیه‌كه‌وه و پێكه‌وه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌نجام.
دواتر پیاوه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌رزه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌كه ده‌ربهێنێته‌وه به‌ڵام نایدۆزێته‌وه.
له به‌ختی ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته پۆلیسی نیویۆرك سه‌ری ئاوه‌ڕۆكه‌یان هه‌ڵدایه‌وه و ئه‌ڵقه‌كه‌یان ده‌رهێنا و له ئێستادا به‌دوای خاوه‌نه‌كانی ده‌گه‌ڕێن.
پۆلیسی نیویۆرك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌ی ئه‌ڵقه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: "ئه‌مه ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه كه دۆزیمانه‌وه و پاكمان كرده‌وه".
سه‌رچاوه: BBC
PM:11:08:02/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت