داهێنه‌ری سپۆنج بۆب كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز –
دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، داهێنه‌ری كه‌سایه‌تی "سپۆنج بۆب سكوێر پانتس" له ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
رۆژی سێشه‌ممه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی nickelodeonی تایبه‌ت به منداڵان رایگه‌یاند كه ستیڤن هیلنبرگ داهێنه‌ری كه‌سایه‌تی "سپۆنج بۆب سكوێر پانتس" كۆچی دوایی كرد.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ستیڤن هیلنبرگ له ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی "Amyotrophic lateral sclerosis" ره‌قبوونی لاوه‌كی كۆئه‌ندامی ده‌مار كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك و دڕكه‌په‌تك دروست ده‌كات، كۆچی دوایی كرد.
له ئازاری 2017دا توشبوونی ستیڤن هیلنبرگ به نه‌خۆشی "Amyotrophic lateral sclerosis" ئاشكرا بوو.
زنجیره ئه‌فلامكارتۆنی "سپۆنج بۆب سكوێر پانتس" یه‌كێك له‌و ئه‌فلامكارتۆنانه‌ی له‌ناو منداڵاندا بینه‌رێكی زۆری هه‌یه و بۆ یه‌كه‌مجار له 1ی ئایاری 1999 له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وت.
PM:03:38:28/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت