خۆشەویستەکەی كوشت و گۆشته‌كه‌ی كرد به چێشت
وێستگه نیوزـ
دادگای ده‌وڵه‌تی ئیمارات تۆمه‌تی كوشتنی دایه پاڵ ژنێكی مه‌غریبی كه خۆشەویستەکەی خۆی كوشتووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو ژنەکە گۆشتی جه‌سته‌ی كوڕه‌كه‌ی كردووه به چێشت و ده‌رخواردی چه‌ند كرێكارێكی پاكستانیی داوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس، ژنه مه‌غریبییه‌كه گۆشتی كوڕه‌كه‌ی تێكه‌ڵی برنج كردوه و به كرێكاره پاكستانییه‌كانی وتوه كه گوایه ئه‌مه خواردنێكی ناو كتلوری مه‌غریبییه‌كانه ناوی (مه‌جبوس) و ده‌رخواردی داون.
دادگای میرنشینی عه‌ین له ئیمارات ئاشكرایكردوه كه ژنه مه‌غریبییه‌كه ماوه‌ی 7 ساڵ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌دا هه‌بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه وتویه‌تی به‌نیازه ژنێك له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆی بهێنێت، ئه‌میش ئەوەی پێ قبوڵ نەکراوە و كوشتویه‌تی.
تاوانه‌كه سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر رویداوه، به‌ڵام له چه‌ند رۆژی رابردودا ئاشكرابوو، ئه‌وه‌ش ئه‌وكاته‌ی كه برای كوژراوه‌كه چوه ئیمارات بۆ سۆراغی براكه‌ی.
پۆلیس چووه شوققه‌ی ژنه‌كه و له‌وێ ددانی مرۆڤیان لەناو خەڵاتەی ژنەکەدا دۆزییه‌وه، دوای ده‌ستگیركردنیشی ژنه‌كه دانی ناوه به ته‌وانه‌كه‌یدا.
PM:10:01:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 10212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت