به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه، هه‌ریه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبوك و ئینستاگرام له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان وه‌ستان.
به‌گوێره‌ی میدیا جیهانییه‌كان هه‌زاران به‌كارهێنه‌ری هه‌ریه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبوك و ئینستاگرام له به‌ریتانیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ئه‌مریكای باشور و ئاسیا و ئوسترالیا ئه‌مڕۆسێشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2018 نه‌یانتوانیووه داغڵی هه‌ژماره‌كانیان ببن و كێشه‌یان بۆ دروست بووه.
میدیاكانی جیهان هۆكاره‌كه به ته‌كنیكی لێكده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام هۆكاره‌كه هه‌رچییه‌ك بێت ئه‌مه هه‌واڵێكی ناخۆشه بۆ مارك زوكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبوك كه ئه‌سته‌مه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له‌بیری بچێته‌وه.
پێشتر و له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئابڕوچونه‌كانی فه‌یسبوك سه‌باره‌ت به خاسیه‌تی پڕایفسی - Privacy گورزێكی كاریگه‌ری له كۆمپانیاكه دا، هه‌فته‌ی رابردووش رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد كه فه‌یسبوك كۆمپانیایه‌كی به‌كرێ گرتوه تا له‌و رێگه‌یه‌وه هێرش بكاته‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانی و له‌كه‌داریان بكات.
PM:05:16:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4192
جار خوێنراوه‌ته‌وه