به‌وێنه و ڤیدیۆ... ته‌نێكی نامۆ له ئاسمان ده‌ركه‌وت
وێستگه نیوز –
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژماره‌یه‌ك وێنه بڵاوكرانه‌وه و چالاكوانان رایانگه‌یاند كه ته‌نێكی نامۆ له ئاسمانی شاری كوت بینراوه.
له‌وباره‌یه‌وه لیوا كازم سه‌لمان بوهان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی عیراق رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ته‌نێكی نامۆ له ئاسكانی شاری كوت بینراوه.
به‌گوێره‌ی سۆمه‌ریه‌نیوز، لیوا كازم سه‌لمان بوهان جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ته‌نه نامۆكه له سنووری شاری كوتی سه‌ر به پارێزگای واست كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د ئه‌لموسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شێخ سه‌عدی سه‌ر به پارێزگای واست رایگه‌یاند كه تا ئێستا هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه له پارێزگاكه‌دا نییه.
PM:10:43:19/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 5408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت