به‌ڤیدیۆ..چركه‌ساتی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی كچه چیچانییه‌كه
ساتی خۆتەقاندنەوەی کارینا
وێستگه نیوزـ
كارینا سپیریدۆنۆڤا، ئه‌و كچه چیچانه‌یه‌یه كه گوێی به ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس نه‌دا و خۆی ته‌قانده‌وه و پێش پەنابردن بۆ خۆتەقاندەوەش، داوای لێخۆشبوونی لە خودا کردوە.
وه‌ك له‌گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كارینا-ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له گرۆزنی پایته‌ختی چیچان به حیجاب و جلی داپۆشراوه‌وه له چه‌ند پۆلسێك نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌وانیش ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه كه نزیكیان نه‌كه‌وێت، به‌ڵام كارینا گوێیان پێ نادات و له‌پڕ خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه‌ز
میدیا جیهانییه‌كان وێنه‌یه‌كی كارینایان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه عه‌زییه‌كی كورتی له‌به‌ردایه، ئه‌وه‌ش پێش ئه‌وه‌ی ببێت به حیجاب، ده‌شوترێت كه كاریان خوازیاری ئه‌وه بووه ببێته مامۆستا، به‌ڵام گومان ده‌كرێت له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه مێشكی شۆردرابێته‌وه بوبێتە کچێکی توندڕەو.
كارینا پێش ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه به‌رێت كه جگه‌له‌خۆی هیچ قوربانییه‌كی لێ نه‌كه‌وته‌وه، نامه‌یه‌كی به‌جێهێشتووه و 21 جار له‌سه‌ر یه‌ك نوسیویه‌تی: "خوایه لێم خۆش به".
PM:09:58:19/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 33700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت