به‌وێنه و ڤیدیۆ.سوتاندنی ئۆتۆمبیلێک کە بەهاکەی دەگاتە 16 دەفتەر دۆلار
سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکە
وێستگه نیوزـ
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی كه‌وتنه لێكۆڵینه‌وه له روداوی سوتاندنی ئۆتۆمبیلێكی گرانبه‌ها كه له كامێراكانی چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتوه.
روداوه‌كه له شاری جدده-ی عه‌ره‌بستانی سعودی رویداوه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سیك ئاگر له ئۆتۆمبێكی گرانبه‌ها به‌رده‌دات كه له‌نزیك ئۆتۆمبیلێكی دیكه وه‌ستاوه، رۆژنامه‌ی عوكاز-ی ئه‌و وڵاته‌ش بڵاویكردوه‌ته‌وه كه به‌های ئۆتۆمبیله‌كه 600 هه‌زار ریاڵی سعودی بووه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 16 ده‌فته‌ر دۆلار.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه روداوەکە زیانی بە ئۆتۆمبیلێکی تەنیشت ئۆتۆمبیلە سوتاوەکە گەیاندوە، گومانی ئەوەشکراوە کە ئەنجامدەری ئەو کارە پیاوێك بوبێت و جلی ژنانه‌ی له‌به‌ر كردبێت.
PM:06:01:19/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت