به‌ڤیدیۆ.. مارێك له‌ ته‌والێته‌كه‌وه‌ دەرپەڕی و گازی له‌ چوكی گرت

‌وێنە..گێتی

وێستگه‌ نیوزـ

هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی مار له‌ ته‌والێته‌كانی بانكۆك-ی پایته‌ختی تایلاند، دیارده‌یه‌كی نوێ نییه‌، ئه‌مجاره‌ش پیاوێك له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی پێویستیی خۆی له‌ ته‌والێت مارێك بۆی هات و گازی له‌ چوكی گرت.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی thestarی به‌ریتانی، پیاوه‌كه‌ به‌ناوی كاوبانگبان، ته‌مه‌نی 45 ساڵه‌ و  له‌وكاته‌ی له‌ ته‌والێتی نوسینگه‌كه‌ی دانیشتوه‌ مارێك بۆی هاتوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی دوو مه‌تر بووه‌.

كه‌ناڵه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ ماره‌كه‌ زۆر به‌خێرایی گازی له‌ چوكی پیاوه‌كه‌ گرتوه‌ و توشی بریندارییه‌كی سه‌ختی كردوه‌، له‌وكاته‌شدا پیاوه‌كه‌ نه‌ترساوه‌ و له‌سه‌ر ته‌والێته‌كه‌ هه‌ستاوه‌ و به‌ توندی سه‌ری ماره‌كه‌ی گرتوه‌ تا چوكی به‌رداوه‌.

دواتر چوكی كاوبانگبان خوێنێكی زۆری لێ رۆیشتووه‌ و هاواری كردوه‌، دراوسێكانیشی گه‌یاندویانه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌وێش پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و پیاوه‌ له‌ چوار شوێندا برینداربووه‌، دووان له‌ چوكی و دوانیش له‌ هێلكه‌كانی، دواتریش هه‌ر چوار شوێنه‌كه‌یان به‌ 15 ته‌قه‌ڵ دورییوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختیی پیاوه‌كه‌ له‌وه‌دا بووه‌ كه‌ ماره‌كه‌ ژه‌هراوی نه‌بووه‌.

بۆ به‌هاناوه‌چونی روداوه‌كه‌ش تیمێكی تایبه‌ت ماره‌كه‌یان گرتوه‌، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ له‌ ته‌والێته‌وه‌ به‌ خه‌ڵكه‌وه‌ بدات، به‌ڵكو پێشتریش پیاوێكی دیكه‌ی به‌هه‌مان ده‌رد بردووه‌.


PM:05:24:18/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 25168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو