له شه‌نگال گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز –
له ناوچه‌ی تل عوزێری سه‌ربه قه‌زای شه‌نگال گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه قوربانییه‌كانی به فیشه‌ك كوژراون.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2018 له دانیشتوانی ناحیه‌ی تل عوزێری سه‌ربه شه‌نگال گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزییه‌وه، كه ته‌رمی پێنج تا هه‌شت كه‌سی تێدایه.
شاكر ملحم به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی تل عوزێر به ئاژانسی رۆژ نیوزی وت: "پێشتر زانیاریمان بۆ هاتبوو كه دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له تل عوزێر هه‌ن".
وتیشی: "ئه‌مڕۆ له حه‌وزی ئاوی ماڵێكی دانیشتوویه‌كی ناحیه‌كه گۆڕه‌كه دۆزرایه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له گۆڕه‌كه‌دا "ئێسكوپروسك-ی پێنج تا هه‌شت كه‌س دۆزراونه‌تەوه كه به پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌موو ئه‌و كه‌سانه به فیشه‌ك كوژراون".
شاكر ملحم راشیگه‌یاند كه "به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه گۆڕێكی دیكه‌ش له ناوچه‌ی تل عوزێر هه‌یه، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌كان به‌رده‌وامه".
PM:09:17:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت