تره‌مپ راده‌ستكردنه‌وه‌ی فەتحوڵا گیوله‌نی به توركیا یه‌كلاییكرده‌وه
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی فەتحوڵا گیوله‌ن سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت، توركیای بێ ئومێد كرد و رایگه‌یاند كه له ئێستادا ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ناوبراو ناكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وتی: "راده‌ستكردنه‌وه‌ی فەتحوڵا گیوله‌ن بانخوازی ئاینی به توركیا له ئێستا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ناكرێت".
تره‌مپ به رۆژنامه‌نووسانی وت: "هه‌میشه ده‌گه‌ڕێین بزانین ده‌توانین چی بۆ توركیا بكه‌ین".
وتیشی: "دوای ئازادكردنی قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا باشه".
فەتحوڵا گیوله‌ن بانگخوازی ئاینی و سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت نزیكه‌ی 20 ساڵه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ژی و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ی له‌پشت كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه‌ی 2016ه‌وه‌یه، به‌ڵام ناوبراو ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌كاته‌وه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له توركیا كردووه به‌ڵگه‌ی ته‌واو بخاته‌به‌رده‌ست سه‌باره‌ت به گیوله‌ن تا لێكۆڵینه‌وه له راده‌ستكردنه‌وه‌ی بكات.
PM:08:09:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت