باڵیۆزخانه‌ی روسیا: کارئاسانی بۆ گەڕاندنەوەی منداڵی داعشە روسییه‌كانی ناو عیراق دەکەین
ژنە داعشە روسییەکان لە گرتوخانەکانی عیراقدا
وێستگه نیوزـ
باڵیۆزخانه‌ی روسیا له عیراق ده‌ڵێت كارئاسانی ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵانی ئه‌و خانمه ده‌ستگیركراوانه‌ی روسیا كه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به داعشه‌وه له گرتوخانه‌كانی عیراقدا.
باڵیۆزخانه‌ی روسیا له عیراق له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه كه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه بكه‌ن كه نه‌وه‌ی خانمه داعشه روسییه‌كانن و له گرتوخانه‌كانی عیراق ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
باڵیۆزخانه‌كه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكردوه‌ته‌وه كه گوایه لایه‌نی عیراقی له به‌رامبه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌دا، داوای پاره‌ی كردبێت.
به‌یاننامه‌كه‌ی باَیۆزخانه‌ی روسیا له عیراق دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی هه‌ینی 16ی تشرینی دووه‌می 2018 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا به‌هه‌مانشێوه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و داد، پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی مۆسكۆ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه ده‌كات.
له مانگی ته‌مموزی رابردودا، میخائیل فیۆتۆڤ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی روسیا كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌و وڵاته‌یه، به‌ڵێنی دا پشتیوانی له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كچه روسیانه بكات كه به‌هۆی مێرده‌كانیانه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌توان و چونه‌ته ناو داعشه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه رایگه‌یاندبوو كه ئانا كۆزنیستۆڤا، راسپێردراوی تایبه‌ت به مافه‌كانی منداڵان ئه‌ركی هه‌ماهه‌نگكاری سه‌ره‌كی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵه روسییه‌كان ده‌دات كه له‌لایه‌ن دایك و باوكیانه‌وه به رێگه‌ی نایاسایی براونه‌ته عیراق و سوریا.
PM:07:35:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت