سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران كۆبونه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ كۆبوه‌وه‌ و دووپاتیکردەوە پەیوەندییەکی قوڵ لە نێوان عیراق و کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە کە دەتوانن لە رێی ئەو پەیوەندییانەوە رۆڵی گەورەتر ببینن لە چەسپاندن و پشتگیریکردنی ئۆقرەیی ناوچەکەدا.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق، عەلی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران دووبارە پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە د.بەرهەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق كردوه‌ بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار و هیواشی خواستوه‌ کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیەکەیدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گەشەکردن بە خۆوە ببینێت.

له‌ دیداری نێوانیشیاندا، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئاماژەیکرد بۆ ئەو پەیوەندییە قوڵەی کە هەردوو وڵاتی دراوسێ پێکەوە کۆدەکاتەوە، لەو بارەیەوە ڕوونیکردەوە کە پێویستە کار بکرێت بۆ گەشەپێدان و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاجیاکاندا.

د.به‌رهه‌م ساڵح راشیگەیاندووه‌ کە عیراق و ئێران دەتوانن رۆڵێکی گرنگ ببینن لە چەسپاندن و پشتیوانیکردنی ئۆقرەیی لە ناوچەکەدا.


PM:07:23:17/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت